داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن راگه‌یاند
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێكی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر له‌نده‌ن راگه‌یاند، كه به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی هەواڵێكی كه‌ناڵی بی بی سی، داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن راگه‌یاند.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 22ی ئازاری 2017، هێرشبه‌رێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر پردی وێستمینیسته‌ر چه‌ند كه‌سێكی كرد به‌ژێره‌وه و دواتر هێرشبه‌ره‌كه كه چه‌قۆیه‌كی پێبووه، به‌ره‌و بینای په‌رله‌مان رایكرد و به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه‌دا ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌وە تا ئێستا پێنج كه‌س له‌وانه‌ی برینداربوون گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان پۆلیسه.
PM:04:35:23/03/2017