وادەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

شێخ عەبدوڵا بن نعێم ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودییە وادەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ئێم بی سی سعودی، ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی ئایار (مانگی پێنج)، و ڕۆژی ٢٤ی مانگی حوزەیران کە هەر شەممە دەکات، کۆتا ڕۆژی دەبێت واتا ٢٥مانگی شەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت کە سێ رۆژ بەردەوام دبێت.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە جەژنی قوربان لە سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵدا دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هەموو ساڵێک لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان دادەنیشن و دوای بینینی مانگ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدەن، کە جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستاندا سێ ڕۆژە.



PM:04:14:24/03/2017