هاتوچۆی هەولێر وێنەیەكی ئابڕوبەرانەی دیكە بڵاودەكاتەوە

پۆلیسی هەولێر وێنەی ئۆتۆمبێلێكی بڵاوكردەوە كە پێشتر سزادراوەو ئەمجارەش شیشی شەش مەتری سەقفی بینانی باركردوە.

فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەی ئۆتۆمبێلێكی بڵاوكردۆتەوە كە شیشی سەقفی بینای باركردوە، دەڵێت: كورە تۆزیك ویژدان یان تۆزیك عەقڵ، چۆن دەكرێت هەموو شتێك بەسزادان بێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ئاشكراكردوە: هەرچەندە ئەو شوفێرە سزادرا، بەڵام بەویژدانتان هەر كەسێك تۆزێك ویژدانی هەبێت، بەم شێوەیە ئاسن باردەكات، ئەم ئاسنانە درێژیان 6مەترە.



AM:09:54:25/03/2017