وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
وەزارەتی داراییو ئابوریی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئەو خانەنشینانە ئاگادار دەكاتەوە كە تا ئێستا ناویان لەسیستمی بایۆمەتری تۆمار نەكردوە.
دەقی راگەیەنراوەكە:
ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەكەینەوە، كە تاكو ئێستا خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەكردووە، لە بەر هەر هۆكارێك بێت، پێویستە لە بەرواری (26/3/2017 تا 4/4/2017)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەكانی خانەنشینی بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەكانیان و خۆ تۆماركردن لە سیستەمی (بایۆمەتری)، وە پێویستە ناسنامەی باری شارستانیان (فسفۆر)ی بێت، یاخود كارتی نشیتیمانیان هەبێت.
AM:10:57:25/03/2017