هاوڵاتیانی عێراقی بەبێ ڤیزا دەتوانن سەفەر بۆ چوار وڵات بكەن

بەپێی ریزبەندییەکی  ماڵپەڕێکی دیاریکردنی ریزبەندیی پاسپۆرتە جیهانییەکان ، هاوڵاتییانی عێراق دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی چوار وڵات بکەن و لە رێگای ئینتەرنێتیش دەتوانن ڤیزای وڵاتێک بە خۆڕایی وەربگرن.

هەروەها هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، کە ریزبەندیی ژمارە 91ـی جیهانی هەیە، دەتوانن بە وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانە، سەردانی 23 وڵات بکەن.

ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییانی عێراقی دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی بکەن:
- ئیکوادۆر
- هایتی
- مالیزیا
- میکرۆسیا
- سریلانکا (لە رێگای ئینتەرنێت ڤیزا بە خۆڕایی وەردەگیرێت)

ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییانی عێراقی دەتوانن بە وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانەکانیان، سەردانی بکەن:
- کۆڵۆمبیا
- کاپ ڤاردی
- کۆمۆرۆس (دورگەکانی قەمەر)
- کۆت دیڤوار (ساحل ئەلعاج)
- جیبۆتی
- دۆمەنیکان
- گینیا بیساو
- لاوس
- لوبنان
- ماکاو
- مەدەغشقەر
- مالدیڤ
- مۆریتانیا
- مۆزەمبیق
- نیکارگوا
- پاڵاو
- ساماو
- سێیچێڵاس
- تانزانیا
- تەیموری رۆژهەڵات
- تۆگۆ
- توڤالۆ
- ئۆگەندا



PM:02:17:25/03/2017