ئەمرۆ لە سلێمانی رێز لەنۆژیان ئارهان گیرا
بەمەبەستی ئیدانەكردنی، كوژرانی كچە ڕۆژنامەنوس نۆژیار ئارهان لەڕوبەڕوبونەوەكانی نێوان پێشمەرگەی ڕۆژئاوا و شەڕەڤانانی یەپەشە لەسلێمانی گردبونەوەیەك بەڕێوەچووە.
ئەمڕۆ شەممە لەشاری سلێمانی و بە ئامادەبونی ژمارەیەك لەڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەری میترۆ، گردبونەوەیەك دژی كوشتنی ڕۆژنامەنوس نۆژیان ئارهان بەڕێوەچوو تێیدا ئیدانەی كوشتنی ناوبراویان كرد.
نۆژیان ئارهان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی سوژن بوو لەڕۆژی سێی ئازار لە خانەسور بریندار دەبێت و دوای 20 ڕۆژمانەوەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
PM:02:35:25/03/2017