تایبەت بە هاوسەران.. بەم شێوەیە لاوازی سێکسی چارەسەر بکە

پرۆسەى سێکسى لەنێوان دوو کەس بە پێگەیشتوویى هەردوولا دەگاتە ئەوپەڕى چێژ، بەڵام بەشێکى زۆرى پرۆسەکە پەیوەندى بە تواناى سێکسى پیاوەوە هەیە،بەپێى لێکۆڵینەوەیەک 150 ملیۆن پیاو لە جیهاندا بەدەست لاوازى سێکسیەوە دەناڵێنن، ئایا هۆکارەکەى چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر فۆلفگانگ هارس دەڵێت دەتوانین بڵێین لە %70 ى پیاوەکان لەکاتى جوتبووندا لاوازى سێکسى خۆیان بۆ دەردەکەوێت کاتێک بۆ ماوە شەش مانگ زیاتر ئەو حاڵەتەیان هەبوو ، ئەوە ماناى ئەوەیە ئەندامى نێرینەى پیاوەکە تواناى تەواوەتى نییە بۆ تەواوکردنى پرۆسەکە.
ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت چەند هۆکارێکى جیاواز هەیە بۆ لاوازى سێکسى ، سەبارەت بە زۆرێک لە پیاوان بەهۆى چوونە تەمەنەوەیە، بەشێوەیەک بۆ هەر ساڵێک لە %1 تواناى سێکسیان کەمدەبێتەوە، هەروەها چەند هۆکارێکى تریش هەن بۆ لاوازى سێکسى ئەوانیش نەخۆشى شەکرە و نەخۆشیەکانى خوێن و خەمۆکى و نەخۆشیەکانى گورچیلە ، هەروەها هەندێک دەرمانى چارەسەرى ئەو نەخۆشیانەش هۆکارن بۆ کەمتوانایى سێکسى لە پیاواندا.
هارس ئاماژە بەوەشدەکات جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان و وەرزش نەکردنیش هۆکارن بۆ لاوازى سێکسى، زۆربەى ئەو کەسانەشى فشارى دەرونییان لەسەرە تووشى لاوازى سێکسى دەبن، بەشێوەیەکى گشتیش ئەو کەسانەى تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵەوەیە تووشى لاوازى سێکسى دەبن و بەشێوەیەکى گشتیش لە تەمەنى 60 بۆ 65 ساڵیدا تواناى سێکسییان بە تەواوى نامێنێت.
ئەو پرۆفیسۆرە سەبارەت بە چارەسەرى لاوازى سێکسى دەڵێت دەکرێت لەڕێگەى وازهێنان لە جگەرە کێشان و کحول و وەرزشەوە تواناى سێکسى بەرز بکرێتەوە، هەروەها دەرمانى (ڤیاگرا و لیفیترا) بەکاربهێنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکى پسپۆڕ ببینرێت بەوشێوەیەش دەکرێت تەنانەت نەشتەرگەرى ئەنجام بدرێت، ڕێگەچارەیەکى تریش کە لە هەموویان ئاسانترە هەوڵ بدرێت لەگەڵ هاوبەشى ژیان ئەو کێشەیە باس بکرێت چونکە ڕەنگە بەشى زۆرى پەیوەندى بە لایەنى دەرونییەوە هەبێت



PM:05:25:25/03/2017