ڕۆژێک پشوو لەم پارێزگایە ڕاگەیەندرا

لە پارێزگاری سەڵاحەدین بە بۆنەی یادی "شەهیدبوونی" ئیمامی عەلی هادی، ئەمڕۆ کرا بە پشووی فەرمی، ئەم بڕیارە شاری خوورماتوو دەگرێتەوە کە زۆرینەی کوردنشینە.

ئەحمەد جبوری، پارێزگاری سەڵاحەدین ڕایگەیاند ئەمرۆ پێنج شەممە 30ی ئازار لەسەرجەم دام و دەزگا حكومییەكانی شارەكە پشووی فەرمی بێت.

هەروەها وتویەتی "پشووەكە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمامی عەلی-یەوە دەبێت تا ئامادەكاری بكرێت بۆ پێشوازی كردن لە زیارەتكاران، ڕێنماییان داوەتە دەزگا ئەمنییەكان، كە پلانی گونجاو دابنێن بۆ پاراستنی زیارەتكاران و هەروەها فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و تەندروستی ئاگاداركراونەتەوە تا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە زیارەتكاران بكەن".

پارێزگای سەڵاحەدین، كە ناوەندی پارێزگاكە بریتیە لە شاری تكریت چەندین مەزارگەی پیاوانی ئایینی لێیە بە تایبەتی لە شارۆچكەی سامەڕا، هەروەها چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردنشینی تێدایە.



AM:10:17:30/03/2017