بە پەلە.. وادەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان گۆڕدرا

مامۆستایەکی ئایینی شاری هەولێر ڕۆژی ٢٦ مانگ بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەکات و پێشتریش شێخ عەبدوڵا بن نعێم ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودییە ڕۆژی ٢٧ی مانگی دیاریکردبوو.

مەلا نادر کانی کوردەیی پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشوو لە شاری هەولێر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکردووە، کە رێککەوتی 26-5-2017 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

وتوشییەتی ساڵی ڕابردوو 6-6-2016 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو، بەپێی ساڵنامەی كۆچی هەموو ساڵێك 10 ڕۆژ دێتە پێشەوە بەراورد بە ساڵی پێش خۆیی و رۆژێك دوای مانگی شەعبان دەستپێدەكات و یەك رۆژ پێش مانگی شەوال كۆتایی دێت.

بەڵام شێخ عەبدوڵا بن نعێم ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودییەڕایگەیاندبوو ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی ئایار (مانگی پێنج)، و ڕۆژی ٢٤ی مانگی حوزەیران کە هەر شەممە دەکات، کۆتا ڕۆژی دەبێت واتا ٢٥مانگی شەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت کە سێ رۆژ بەردەوام دبێت.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە جەژنی قوربان لە سەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵدا دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هەموو ساڵێک لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان دادەنیشن و دوای بینینی مانگ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدەن، کە جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستاندا سێ ڕۆژە.



PM:12:16:31/03/2017