بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی
حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران لەگەڵ دوو خانمی شۆخدا کە جلوبەرگەکانیشیان جیاوازە لە
میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران هەرای نایەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی
ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی، حەسەن رۆحانی لەبەرزاییە بەفرینەكانی باكوری شاری تارانی پایتەخت
خەریكی وەرزشكردن بوەو لەو كاتەدا چەند هاوڵاتییەكی بینیوەو وێنەی لەگەڵ گرتون
بەڵام ئەوەی دەنگۆکەی
گەورەتر کرد کە ئەو دوو خانمەی لەگەڵ ڕووحانی دەرکەوتوون جلوبەرگەکانیان لە ئێراندا
زۆر ڕێگە پێدراو نییە و زیاتر جلەکانیان لە دەرەوەی ئەو کلتورەیە کە کۆماری
ئیسلامی ئێران دەیخوازێت.