ماوه‌ی سێ مانگه وه‌كیل موخابه‌راتی دیاله‌ی سه‌رده‌می به‌عس به‌ناوی ( جاسم محمد حه‌مید ) له‌سه‌ر سكاڵای كه‌س و كاری ژماره‌یه‌ك قوربانی ده‌ستگیركراوه ، ئێستا له‌زیندانی ئاسایشی گه‌رمیانه، رۆژنامەنووسێک رای گشتی ئاگادار دەکرێتەوە" ئەمڕۆ ئەو تاوانبارە ئازاد دەکرێت".
دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووسی دەنگی ئەمەریکا لە گەرمیان لە پۆستێکدا رای گشتی ئاگادار دەکاتەوە کە "تاریق ره‌مه‌زانێکی تر له‌كه‌لار به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت".
دڵشاد ئەنوەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا دەڵێت" ماوه‌ی سێ مانگه وه‌كیل موخابه‌راتی دیاله‌ی سه‌رده‌می به‌عس به‌ناوی ( جاسم محمد حه‌مید ) له‌سه‌ر سكاڵای كه‌س و كاری ژماره‌یه‌ك قوربانی ده‌ستگیركراوه ، ئێستا له‌زیندانی ئاسایشی گه‌رمیانه".
ئەو رۆژنامەنووسە لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" ناوبراو ئیعترافی كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سیخوری له‌سه‌ر ( مامۆستا ئیبراهیم ) كردووه كه دانیشتوی كه‌لار بووه و ساڵی 99 له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ئیعدام كراوه ..هه‌روه‌ها چه‌ند كوردێكی تری دانیشتوی خانه‌قینی به‌ناوه‌كانی ( محسن ، عه‌لی ئه‌حمه‌د ، مسته‌فا ) داوه‌ته ده‌ست موخابه‌راته‌وه ، كه‌ئه‌مان حوكمی هه‌تاهه‌تایی درابوون به‌ڵام دواتر ئازاد كراون و به‌ر عه‌فو كه‌وتوون، به‌ڵام له‌ژێر ته‌عزیب دا جاوێكی له‌ده‌ستداوه، كه‌ئێستا مه‌جودن و شكاتیان كردووه".
دڵشاد ئەنوەر، ئاشکرای دەکات " جاسم محه‌مه‌د ی وه‌كیل ی به‌عس ئیقامی ئوردنی هه‌یه و خاوه‌نی كۆمپانیای ( مواسم بركه ) یه و سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌یه ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌س و كاری مامۆستا ئیبراهیم و ده‌ستگیركراوه‌كانی تری خانه‌قین پێیده‌زانن له‌هه‌ولێره ، به‌نهێنی شكاتیان لێكردووه و له‌مه‌تاری هه‌ولێر گیراوه و هێنراوه‌ته‌وه بۆ كه‌لار".
لە کۆتایی پۆستەکەدا دەڵێت "سه‌رباری ئیعتراف و ده‌لیلی ته‌واو له‌سه‌ری، كه‌چی بریاری ئازاد كردنی به‌كه‌فاله‌ت دراوه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیركراوه‌كه ته‌نها موخبر بووه نه‌ك بكوژ و بریاره سبه‌ی ئازاد بكرێ، بۆیه كه‌س و كاری قوربانیه‌كان بریاریانداوه سبه‌ی گرد ببنه‌وه".