لە نوێترین وێنەیدا نەوشیروان موستەفا لەگەڵ هەڵسوڕاوێكی گۆڕان بە جلوبەرگی كوردیەوە دەردەكەوێت.
لە وێنەیەكدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە نەوشیروان موستەفا، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هۆشیار عومەر عەلی، ئەندامی ژووری دیبلۆماسی بزوتنەوەی گۆڕان هاوكات خویندكاری دكتۆرایە لە بریتانیا.
ئەمە نوێترین دەركەوتنی نەوشیروان موستەفایە پاش كۆچی دوایی شوعلەی هاوسەری.
ڕۆژی ٣/١٧ شوعلە عەلی هاوسەری رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆچی دوایی كردو لە گردی سەیوان بە خاك سپێردرا.