چەند وێنەیەکی شیفا گەردی پێش شەهیدبوونی بە چەند چرکەیەک

ئەمڕۆ چەند وێنەیەکی رۆژنامەنووس شیفا گەردی بلآوکرایەوە کە چەند چرکەیەک پێش شەهیدکردنیەتی. 

وێنەکە لە ماڵپەڕی رووداو ئەمرۆ کە ٤١ رۆژ بەسەر شەهیدکردنی ئەو رۆژنامەنووسەدا تێپەڕدەبێت بلآوکرایەوە.

ئەو خانمە پێشکەشکارەی ڕووداو ڕۆژی 25 مانگ لە نزیک چاڵی مەرگ لە موسڵ لە کاتی ئامادەکاریدا بۆ بەرنامەیەکی نوێی مینێکی چێندراوی پێدا تەقیەوە و شەهید بوو.

ژیاننامەی شیفا گەردی

لە 1-7-1986 لە ئاوارەی لە ئێران لەدایکبووە.

لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.

لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.

-لەساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.

-لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە.

-لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە.

-بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.

-لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.

-بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد



PM:09:27:06/04/2017