ئەمەریکا بە ٥٩ مووشکی تۆماهۆک هێرشدەکاتە سەر سوریا

بەرە بەیانی ئەمڕۆ ٤/٧ ئەمەریکا ٥٩ مووشەکی تۆماهۆکی ئاراستەی چەند ئامانجێکی سەربازی ناو سوریای کرد، لەنێوایاندا ئەو فڕۆکەخانەیەی کە فڕۆکەکانی بۆردومانی کیمیاوی شارێکی سوریایان کرد.

وەک وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند" هێرشەکە کاتژمێر ٣:٤٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکردو ٥٩ مووشەک ئاراستەی چەند پێگەیەکی سەربازی لە پارێزگای حمس کراوە، یەکێکیان فڕۆکەخانەی شعیراتی سەربازییە کە دوو رۆژە لەمەبەر لەو فرٶکەخانەیەوە هێرشی کیمیاوی کرایە سەر شارۆچەکەیەکی پارێزگای ئیدلب".

ئەمەریکا بەتەنها هێرشەکەی ئەنجامداو هیچ ولآتێکی تری لەگەڵدا نەبووە، رووسیاش لە هێرشەکە ئاگادار کراوەتەوەو ئەوم مووشەکانەی ئاراستەی فڕۆکەخانەکە کراوە، ئاراستەی ئەو بەشەی نەکراوە کە سووپای رووسیاتیایە.

رووسیا بەرامبەر ئەم هێرشە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.

سوریا جەختی لەسەر روودانی هێرشەکە کردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد " ئەم هێرشە خزمەتی تیرۆریستەکان دەکات".

پەناتگۆن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مووشەکەکان لە کەشتیەکی جەنگیەوە ئاراستەی سوریا کراون کە لە رۆژهەلآتی دەریای سپی ناوەراستدا لەنگەری گرتووە.

ئەم هێرشە وەک بەرپەرچەندانەوەیەکی ئەمەریکا هەژمار دەکرێت، دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن فڕۆکەکانی سوریاوە بەرامبەر شارۆچکەیەکی پارێزگای ئیدلب کە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداو بەسەدانی تر برینداربوون.




AM:08:41:07/04/2017