ئاسایشی دەربەندیخان رێگا بەکەسوکاری ئەو گەنجە نادات پرسە بۆ کووڕەکەیان دابنێن کە بۆ تۆمەتی پەیوەندی بوون بە داعشەوە دەستگیرکراو لەبەندیخانە لەژێر "ئەشکەنجە"دا گیانی لەدەستداوە.
ڕۆژی 28ی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵ به‌ناوی (هێمن محه‌مه‌د) كه پیشه‌ی مامۆستا بووه, له‌نێو بازاڕی قه‌زای دەربەندیخان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی بوونی داعشه‌وه ده‌ستگیر ده‌كات.
دوای تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌و مامۆستایه‌دا, دواجار رۆژی 20ی ئازاری ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن پۆلیسی سێوسێنانه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه كردووه كه ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان له‌پزیكشی دادوه‌ری سلێمانی وه‌ربگرنه‌وه.
كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن, كوشتنی كوڕه‌كه‌یان به‌بێ دادگاییكردن‌و هیچ دانپێدانانێك، نا یاسایی بووه.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ پێشتر بە میدیاکانی راگەیاند کە ئەو گەنجە لەژێر "ئەشکنجە"داندا گیانیان لەدەستداوە.