قاسمی سلێمانی لە سلێمانی یە

فەرماندەی سووپای قودسی ئێران، قاسمی سلێمانی بەسەردانێک لە سلێمانی یەو بڕیاریشە سەردانی هەولێریش بکا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" قاسمی سلێمانی گەورە لێپرسراوی سیاسی و ئەمنی ئێران لە سلێمانییەو لەگەڵ لێپرسراوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبۆتەوەو وابڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی پارتی کۆبێتەوە.
            
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو وەفدە بالآیەی ئێران لەگەڵ بەپرسانی یەکێتی لەسەر پرسی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و کێشەی ئالآی کوردستان لە کەرکوک قسەی کردووەو رای حکومەتی ئێرانیان بە یەکێتی گەیانووە.

وەک سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد، کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیش یەکێک بووە لەو تەوارانەی قاسمی سێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حیزبەدا باسئ لێوە کردووە.

وابڕیاریشە وەفدەکەئی ئێران، سەردانی هەولێر بکات و لەسەر هەمان پرسی گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی پارتیدا بکەن.


PM:10:22:09/04/2017