ئایا هێز دژی عەتا سەراوی کۆکراوەتەوە؟
سپی زانیاری نوێ لەسەر دۆخی ناوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

لە کۆبوونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسیی و دەستەی کارگێڕی یەکێتی بڕیار لەسەر "سزادانی" پێنج کەس دراوە و عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی یەکێکە لە ناوەکان.

عەتا سەراوی لە بارەی بڕیاری سزادانییەوە جەختی لەوەکردەوە بۆ ئەوە کرد کەس لە یەکێتیدا سزانەدراوە و داوایکرد کە ئەو کەسە سزا بدرێت کە زانیاری ناو کۆبوونەوەکان بۆ میدیا دەگوێزێتەوە.
ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوەی کراوە لەو کۆبوونەوەیەی دوێنێدا ئەوا ئاگادارکردنەوە بووە کە ئەو یەکێکە لە کەسەکان، هەرچەندە تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی بەدەست نەگەیشتووە بە وتەی خۆی.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی ناوەند بە سپی ڕاگەیاند کە تەنانەت ئەو ناوانەی کە هاتوون کەسیان سزا نەدراون، ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو کەسانەی بڕیارەکەیان داوە بۆ بڕیاری "ئاگادارکردنەوەیان" نەگەڕاونەتەوە بۆ پەیڕەوی ناوخۆ کە وای پێویست دەکرد،  ئەگەر بگەڕانایەتەوە ئەوان دەستخۆشیان لێ دەکردن.

سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆسرەت ڕەسوڵ هێزی کۆکردووەتەوە بۆ هێرشکردنە سەر عەتا سەراوی لەسەر پرسی گۆڕینی قایمقامەکەی سەیدسادق و لەسەر داوای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ڕاگیرابێت، عەتا سەراوی وتی "کاک کۆسرەت مەسولمە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتییە ئەگەر لە پەیڕەو لامداوە لێپرسینەوەم لەگەڵ بکەن و سازام بدەن ئەگەر ئەوەشم جێبەجێ کردووە ستایش و خەڵاتم بکەن".


ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە باس لەوە دەکرێت جگە لە عەتا سەراوی هەریەکە لە لاهور تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و عادل موراد و ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی سزادراوە.



PM:10:38:09/04/2017