خشتەی مووچەی مانگی شووباتی سەرجەم وەزارەتەکان
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی راگەیاند:
1- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 10/4/2017، مووچەی مانگی 2ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
2- ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 11 و12/4/2017، مووچەی مانگی 2ی یەکەکانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
3- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 13/4/2017، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
4-ڕۆژی شەممە بەرواری 15/4/2017، مووچەی مانگی 2ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
5-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٦/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.
6- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٧/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.
7- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٨/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) و وەزارەتی دارایی و ئابووری و دەزگای مین دابەش دەکرێت.
8- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
9- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٣/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
10- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٤/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دابەش دەکرێت.
11- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٥/٤/٢٠١٧، مووچەی (کەم ئەندامان)و مووچەی مانگی ٢ی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن دابەش دەکرێت.
12- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٦/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی - وەزارەتی سامانە سروشتیەکان - وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی - وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان - دیوانی چاودێری دارایی - دەستەی مافی مرۆڤ - ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم - دەستەی ژینگە - دەستەی وەبەرھێنان - دەستەی دەسپاکی - کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان.
13- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٧/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.
14- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣٠/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت. - وەزارەتی داد - ئەنجومەنی دادوەری - سەرۆکایەتی ھەرێم - سەرۆکایەتی پەرلەمان - سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران -
AM:10:37:10/04/2017