لەسەر سزادانی ئەندامەكانیان، ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی هاتەدەنگ

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ڕونكردنەوەیەكی لەسەر سزادانی ئەندامەكانیان بڵاوكردەوە و تێدا هاتووە: تائێستا هیچ نوسراوێكی فەرمیمان سەبارەت بە سزادانی ئەندامەكانمان پێنەگەیشتوە.

 ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لەسەر سزدانی ئەندامەكاینان ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:" لەبارەی ئەو هەواڵەی لە چەند كەناڵێكی راگەیاندنەوە بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە سزای چەند هەڤاڵێكی یەكێتی دەدرێت و لە ناویشیاندا باس لە چەند هەڤاڵێكی ئەنجومەنی ناوەندی دەكرێت، ئێمە لە ئەنجومەنی ناوەندی رایدەگەیەنین، تائێستا هیچ نوسراوێكی فەرمیمان سەبارەت بەو بابەتە پێنەگەیشتوە و دوپاتیدەكەینەوە ئەم بابەتە پرسێكی ناوخۆیی حزبی-یە و بابەتی راگەیاندنەكان نییە تاوەكو وەڵام و وەڵامكاری لێبكەوێتەوە".

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە: داوا لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی دەكەین كە پابەندی ئەو پرەنسیپە حزبییە بن و هەر بابەتێكی ناوخۆیی پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆ و بنەماكانی كاری حزبی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەدا ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی داوا لەسەرجەم هەڤاڵان و ئەندامان و كادیرانی حیزبەكەی دەكات ئەو بابەتانە پرسی گەرم و گوڕی میدیاكان نییە و لە رێگای ئۆرگانەكانی خۆتان و لە چوارچێوەی سیاسەتی یەكێتی و پەیڕەوی ناوخۆ مامەڵە بكە .





PM:01:52:10/04/2017