كۆی قەرزەكانی دانەغاز لای حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەبێت
بەوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی حكومەی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 713 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكه قهرزارە.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه پاتریك ئه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی رایگەیاند: قه‌رزی كۆمپانیاكه‌مان كه لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بڕی 713 ملیۆن دۆلاره و قهرزهكهی سه‌ر حكومه‌تی میسریش 265 ملیۆن دۆلاره.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دانه‌غاز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێككه‌وتون به میكانیزمێكی نوێ بڕی 100 ملیۆن دۆلار له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن، رونیشیكردووه به‌مدواییانه كۆمپانیاكه‌یان ده‌ستیكردووه به فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وه‌ش داهاتێكی دیكه زیاد ده‌كات.
PM:02:57:10/04/2017