نهێنی هاتنی قاسمی سلێمانی بۆ هەرێم ئاشکرابوو



مەبەستی سەردانەکەی قاسمی سلێمانی بۆ لای بەرپرسانی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەبێت و ناوبراو بە ڕاشکاوی ئەوەی وتوە کە نابێت هەرێم پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەغدا تێکبدات.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس قاسم سلێمانی لەسەردانی ئەمجارەیدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای یەكێتی و پارتی كەوتووە و پرسی سەرەكیش پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بووە.

هەروەها سلێمانی ویستویەتی لە نزیکەوە ڕای بەرپرسانی یەكێتی و پارتی بزانێت لەسەر ڕیفراندۆم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك.
بەپێی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە جیهانیە کە لە زاری سەرچاوەیەکی ناو یەکێتیەوە گواستویەتیەوە قاسم سلێمانی بە ڕاشکاوی بە بەرپرسانی یەكێتی ڕاگەیاندوە کە نابێت گرژی سیاسی لەگەڵ بەغدا دروست بکرێت.

هەفتەی ڕابردوو سپی وەک یەکەم ڕاگەیاندنی کوردی ئەوەی ئاشکراکرد کە قاسمی سلێمانی بە سەردانێک لە هەرێمی کوردستانە و مەبەستی سەرەکی سەردانەکەشی گەیاندنی ڕای حکومەتی ئێرانە لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و چەند پرسێکی تری پەیوەندیدار بە دۆخی هەرێم


PM:10:42:13/04/2017