لەشاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ئەژانسی کوردپا کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی نیسان لە ناوچەی سەرشیوی سەقز و بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە تەقە لە دوو کاسبکاری کورد دەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە یەکێک لە کاسبکارەکان کە ناوی (عەتا حوسەینی)ە دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات و لە ئیێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری بانەیە.
ساڵانە ژمارەیەک لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان کاری سەخت و هەندێکجار کاری قاچاخی دەکەن بە گوللەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران گیان لەدەست دەدەن.