ڤیدیۆ.. ماریا هەورامی باسی باران و لافاو دەکات

کچە گۆرانیبێژی لاو ماریا هەورامی لە دوا پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی " باران و لافاو " دەکات.

لەدوا پۆستیدا لە تٶری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک، ماریا هەورامی کجە گۆرانی بێژی لاو لەگەڵ چەند وێنەیەکی نوێ و ڤیدیۆیەکدا نووسیوویەتی " لەڪاتی خۆیدا هەبوونت بســـەلمێنــە.. هەرڪات بـاران لەڪاتی خۆیدا نەبــارێت..دواتر ببێتە بـــەتــۆفــان و لافاویش..قەرەبووی نــاڪاتەوە".

ماریا كەمال مستەفا لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە.

لەماوەیەکی کەمی کاری هونەریدا ئێستا بوو بە یەکێک لەدەنگە لاوە ناسراوەکانی کوردستان.





PM:11:27:14/04/2017