هەرێم و عێراق هاوینێکی زۆر گەرم بەڕێدەکەن

کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات عێراق و کەنداوی عەرەبی هاوینێکی زۆر گەرم بەڕێبکەن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پێشبینیکردنی کەشوهەوا لە کەشناسی عێراق، مەحمود عەبدولەتیف بەمیدیاکانی راگەیاند" هاوینی ئەمساڵ عێراق و وڵاتانی کەنداو و دوورگەی عەرەبی زۆر گەرم دەبێت".

مەحمود عەبدولەتیف لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" ئەمڕۆ پلەی گەرمای بەغدا ٣٨ پلە بوو، بەسرەش ٤٣ پلە بوو، بەغدا تەنها لەساڵی ١٩٩٨ لەم کاتەدا ئەوەندە بەرزبووە، ئەو ساڵەش پلەی گەرما زۆر بەرزبوو، پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ زۆر بەرزبێت".

ئەو پسپۆرە ئەوە ئاشکرا دەکات کە وردبوونەوە لەو پلەی بەرزەی گەرمای ئەم چەند رۆژە دەمانگەیەنێتە ئەوەی پلەی گەرمای ئەمساڵی عێراق زۆر گەرم دەبێت.



PM:11:59:14/04/2017