فیگەن یوکسەکداغ لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، لەسەر ڕیفراندۆمی هەمواری دەستووری تورکیا پەیامێکی لە زیندانەوە بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی فیگەن یوکسەکداغدا هاتووە "وەرن جارێکیتر بەیەکەوە هاوار بکەین "بە زۆر جوانیەکان بەدینایەن” بە دەنگی خۆمان، ئیرادەی خۆمان ئازادی و ئاییندەیەکی جوان بونیاد دەنێین"
هەروەها نوسیویەتی " ڕیفڕاندۆم لە هەلومەرجێک بەرێوەدەچێت کە وتنی(نا) قەدەغەکراوە، کەسانی دەڵێن (نا) دەستگیر دەکرێن، بەڕێوەدەچێت. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە، بڕیارداری گەل بە بەرزکردنەوەی دروشمی نا دژ بە فاشیزم، لە هەر شتێک بەهێزترە."

دەقی پەیامەکە بخوێنەرەوە

گەلانی تورکیا بۆ ڕیفڕاندۆم ڕوو لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکەن. ڕۆشنایی و تاریکیش بە دەنگی ئێوە دیار دەبێت. لە دۆخێکی ناسەقامگیر و لە ژێر گوشار و زوڵمێک لە مێژوودا نمونەی نیە، گەل دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ڕیفڕاندۆم لە هەلومەرجێک بەرێوەدەچێت کە وتنی(نا) قەدەغەکراوە، کەسانی دەڵێن (نا) دەستگیر دەکرێن، بەڕێوەدەچێت. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە، بڕیارداری گەل بە بەرزکردنەوەی دروشمی نا دژ بە فاشیزم، لە هەر شتێک بەهێزترە.
 گەر ئێستا لە هەر شوێنێکیش بین، بە هەمان بوێری و هیواوە بەیەکدەگەین، لە ناوەوە، لە دەرەوە، لە هەر شوێنێک خاوەن هەمان دەنگین. جیاوازیەکانمان چی دەبێت با ببێت، دروشمەکانمان کە دەڵێین بۆ سەرکەوتن دەڵێین نا، بە بەرزترین دەنگ دەڵێینەوە.
بە ئەرکی خۆتان هەڵسن و بۆ ئەوەی دەنگی خۆتان بە نەخێر بدەن بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، گەلەکەمان، ژنان، پیاوان، گەنجان، پیر و بەتەمەنەکان، پارێزەر و ڕەنجدەران، ئازادیخوازان و ئاشتیخوازان بە بڕیاری خۆتان بڵێن "نا”.
وەرن جارێکیتر بەیەکەوە هاوار بکەین "بە زۆر جوانیەکان بەدینایەن” بە دەنگی خۆمان، ئیرادەی خۆمان ئازادی و ئاییندەیەکی جوان بونیاد دەنێین.
هەموو دەرگاکانمان بکەنەوە و ڕووبکەنە سەر سندوقەکان.
هەمیشە بە هێڤی
بەرخۆدان و
بەیەکەوە…
فیگەن یوکسەکداغ
(بەندیخانەی ئەدرنا)

فیگەن کێیە؟
فیگەن یوکسەکداغ لەدایکبووی ١٩٧١ لە ئادانا. کەسایەتی سیاسیی چەپی تورکیایە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە شانبەشانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانە. فیگەن چالاکوانی مافی ژنان بووە و سەرنووسەری گۆڤاری ژنانی سۆسیالیست بووە. لەساڵی ٢٠١٠ حیزبێکی سۆسیالیستی دادەمەزرێنێت لە تورکیا دوای چوونە ناو پارتی گەلان حیزبەکەشی دەچێتە پاڵ پارتی گەلان (هەدەپە).



AM:11:54:15/04/2017