ئەكتەر ‌و هونەرمەندێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد

ئەمرۆ هونەرمەندێكی ناوداری كوردی رۆژهەڵات بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.

عارف لۆرستانی، ئەكتەری سینەما‌و تەلەفزیۆنی ئێران كە خەڵكی كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستانە سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە لەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەم ئەكتەرە ناودارە یەكەم كارەكانی لە درامای كۆمیدی (جۆنگی 77) لە دەرهێنانی ئەكتەری بەناوبانگ مێهران مودیری دەست پێكرد.

لەدوا كاری تەلەفزیۆنیدا عارف لۆرستانی بەشداری لە درامای "قاوەی تاڵ" كرد كە رۆڵی ئەو درامایە جێگای سەرەنجی بینەران بوو.
لۆرستانی هەروەها بەشداری لە چوار فیلمی سینمایی كردوە.



PM:01:20:15/04/2017