دیلەک ئارسلان،
گۆرانیبێژی کوردی باکوری کوردستان ئاشکرایکرد کە هاوسەرگیری کرد واز لە کاری
هونەری دەهێنێت.
دیلەک بە ڕۆژنامەی
ئەڤرۆی ڕاگەیاندووە "من لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستم بە گۆرانی وتن کردووە و خێزانی من
زۆر هاوکارییان کردووم ئێستا کار بۆ کلیپێک دەکەم بە ناوی " دۆتمام دخوازم".
هەروەها
وتی کە کار بۆ ئەلبومێکی دیکە دەکات کە ١٢ تراک دەبێت و تا ئێستا دوێتم نەکردووە.
هەروها وتی
"من هێشتا شووم نەکردووە و من بیر لە هەندێک شتی تر دەکمەوە نەک شووکردن،
ئەگەر شوو بکەم ئەوکات دەست لە کاری هونەری بەردەدەم.