هونه‌رمه‌ندى و ده‌رهێنه‌ر ئارام سه‌ردار به‌رهه‌مێكى نوێ به‌ناوى دڵم مه‌شكێنه بڵاوده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به(سپی) ئارام سه‌ردار وتى نوێترین كارى هونه‌ریم بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپێكه به ناوى (دڵم مهشكینه) به‌رهه‌مه‌كه ئاواز و هۆنراوه‌ى ئاودێر ره‌حیم ئاماده‌ى كردووه كارى موزیكى شڤان كاروان كابان كردوویه‌تى و خۆشم كارى دابه‌ش كردنى موزیكم بۆ كردووه.
ده‌رباره‌ى ناوه‌رۆكى به‌رهه‌مه‌كه ئارام وتى به‌رهه‌مه‌كه ره‌وا ئێڵ ئێس كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه، باسى كات ده‌كات، كه چۆن ده‌ڕوات و ناگه‌رێته‌وه باس له خۆشه‌ویستییه‌كى پاك ده‌كه‌م، دوا ده‌كه‌م به‌رامبه‌ره‌كه‌م دڵم نه‌شكێنێت.
ئارام سه‌ردارى ده‌رهێنه‌ر هونه‌رمه‌ند له دایكبووى شارى سلێمانییه، خاوه‌نى ستۆدیۆى ڤینۆ پرۆدهكشنه، خاوه‌نى جه‌ندین كارى هونه‌رییه بۆ هونه‌رمه‌ندان، دواین كارى هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپێكه به ناوى (بێ تۆ).