ئەمڕۆ ئەم کارانە لە تورکیا قەدەغەیە

ئەمڕۆ ڕیفراندۆم بۆ هەمواری 18 مادەی دەستووری تورکیا بەڕێوە دەچێت و فرۆشتن و پێشکەشکردن و خواردنەوەی کحول قەدەغەیە.

بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە بۆچوونی خۆیان دەنگ بدەن و لەژێر کاریگەری مادە هۆشبەرەکاندا نەبن، ئەمڕۆ لە ڕیفراندۆمی تورکیادا خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەیە هەروەها شوێنەکانی ئاهەنگ گێڕان لە ماوەی دەنگداندا دادەخرێن.

هەروەها هاوڵاتیان بۆیان نییە چەکیان پێ بێت لەم ڕۆدا و پەخشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ماڵپەڕەکانیش دەبێت هیچ هەواڵێکی بەراوردکارانەیان نەبێت لە بارەی ئەنجامەکانی دەنگدانەوە.
ئەمڕۆ لە ڕیفراندۆمەکەدا 55 ملیۆن و 319 ملیۆن و 222 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ 167 هه‌زار و 140 سندووقی ده‌نگدان دانراون. بۆ یه‌كه‌مجاریشه‌ ملیۆنێك و 269 هه‌زار و 282 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته‌ 18 ساڵی.



AM:09:53:16/04/2017