فەرهاد پیرباڵ: سێ مەرجم هەیە بۆ ئەوانەی کە لێیاندام تا لێیان خۆشبم

فەرهاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند سێ مەرجی هەیە بۆ ئەوەی لەو کەسانە خۆشبێت کە هێرشیانکردووەتە سەری، تا لێیان خۆشببێت.

فەرهاد پیرباڵ لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی وتووە "لە چەند میدیایەکدا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە من لەو کەسانە خۆشبووبێتم کە هێرشیان کردە سەرم، بەڵام ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەمەوە".

ڕوونیشیکردووەتەوە تەنها دوو کەس لە هێرشەکەدا بەشدار نەبوون و کەسی سێیەمیش هەیە کە لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت و دەبێت ئەویش دەستگیربکرێت.

فەرهاد پیرباڵ مەرجەکانی ئاشکرا دەکات و وتوویەتی " بە سێ مەرج لەو کەسانە خۆشدەبێت، مەرجی یەکەمیش ئەوەیە کە "دەبێت ئەو دوو کەسە ٢١ سورەتی قورئان لەبەر بکەن و منیش حەوت پرسیاریان لەو ٢١ سورەتەدا ئاڕاستەدەکەم، ئەوانیش دەبێت بە بەشداری مامۆستایەکی ئاینی شارەزا بە سەرکەوتوویی وەڵام بدەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە قورئانێکی بە تەفسیرەوە لەگەڵ دوو کۆپی تەفسیرەکەی خۆی وەک دیاری پێشکەشی ئەو دوو کەسە کردووە کە لە ئێستادا دەستگیرکراون.

سەبارەت بە مەرجی دووەم و سێیەمی وتوویەتی کە لە ئایندەدا ئاشکرای دەکات.



AM:11:46:16/04/2017