بە هێلیكۆپتەری سەربازی كارتەكانی دەنگدان گوازرانەوە


لە بەشێك لە ناوچەكانی باكوری كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە كارتی دەنگدان و سندوقەكان بە هێلیكۆپتەری سەربازی دەگوازرێنەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردۆتەوە لە دیاربەكر لەبەر هۆكاری ئەمنی ٨٩ سندووقی دەنگدان بۆ هەریەك لە گەڕەكەكانی ئوچدامار، تەپە و كاتاجك لە لیجە، گەڕەكی تۆپچولار لە خانی، گەڕەكی یوكوشڵو لە دیجلە، لەرێگەی هێلیكۆپتەرە سەربازییەكانی سەربە فەرماندەیی جەندرمە گوازراونەتەوە.
لە هەواڵەكەدا ئەوەش هاتووە ئەو ڕێوشوێنە ئەمنیانە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان و  كارمەندانی گشپرسییەكەیە.

لە بەیانی ئەمڕۆوە ئەمڕۆ 16ی نیسانی 2017 ڕاپرسی و ڕیفراندۆم بۆ هەمواری 18 ماددەی دەستووری توركیا بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە (55) ملیۆن كەس مافی بەشداریكردنیان هەیە.
 



PM:02:03:16/04/2017