ئەردۆغان پیرۆزبایی سەرکەوتنی ریفراندۆمەکەی بە ٥١% دەکات

جیاکردنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی هەمواری دەستوری تورکیا بە سەرکەوتنی دەنگی "بەڵێ"  کۆتای هات و ئەردۆغانیش پیرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ 16ی نیسان ڕیفراندۆم بۆ هەمواری 18 مادەی دەستوری تورکیا بەڕێوەچوو کەمێک لەمەوبەر جیاکردنەوەی دەنگەکان بە کۆتا هات.
ئەنجامەکانیش بەو جۆرەیە کە دەنگی "بەڵێ" بە ڕێژەی 51% و دەنگی نەخێر بەڕێژەی 49%.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند "لەڕێکەی تەلەفونەوە پیرۆزبای خۆم ئاڕاستەی بیناڵی یەڵدرم و دەوڵەت بخچەلی کردوە".

بڕیارە هەر ئەمشەو ئەردۆغان لەبارەی ڕاپرسییەکە گوتارێک پێشکەش بکات.

هاوکات عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی هەدەپە لەبارەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە هەر ئەمشەو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدات.



PM:09:34:16/04/2017