شەش ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای ڕاگرتنی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ پارتی دەكەن

هەریەكە لە (ڕەفعەت عەبدوڵا، د.نەجمەدین كەریم، ئاسۆ ئەڵمانی، ڕزگار عەلی، شۆڕش ئیسماعیل، قادر عەزیز) دوای ڕاگرتن و پێداچوونەوە بە كۆبوونەوەكانی یەكێتی لەگەڵ پارتی دەكەن.
"سپی" زانیویەتی كە ئەم ئەندام مەكتەب سیاسیانەی یەكێتی كە بەردەوام دانیشتنی ناوخۆیی دەكەن داوا دەكەن كە بەپەلە بەر لە هاتنەوەی نەوشیروان موستەفا كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ گۆڕان بەشێوەیەكی بەرفراوان دەستپێبكەنەوە و دەرگایان كراوەبێت لە دانیشتنەوە تا دەگاتە یەكگرتنی یەكێتی و گۆڕان.
ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی و زۆرینەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی هاوتا لەگەڵ ئەو ئەندام مەكتەب سیاسیانە داوا دەكەن بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ بەغدا و ئێراندا ئەنقەرەدا بچنەوە.
لە خاڵێكی دیكەی داواكاریەكانیاندا داوای بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دەكەن هەروەها خاڵی سەرەكیشیان جەختكردنە لەسەر ئەو نەخشە ڕێگەیەی كە یەكێتی بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی هەرێم ئامادەیكردوە.



PM:02:06:17/04/2017