عه‌زییه‌كى بووك به درێژى 200 مه‌تر له كوردستان دروست ده‌كرێت
بۆ یه‌كه‌مجار له شارى هه‌ولێر عه‌زییه‌كى بووك به درێژى 200 مه‌تر دروست ده‌كرێت و دورستكردنه‌كه‌ى هه‌شت مانگى خایاندووه.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به(سپی) یوسف له‌شكرى به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هونه‌رى LZ ڕایگەیاند بۆ یه‌كه‌مجار له شارى هه‌ولێر و كوردستان عه‌زیییه‌كى بووك له لایه‌ن (گوران خدر كه‌ریم) به دریژى 200 مه‌تر دورست ده‌كرێت و به هاوكارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى LZ نمایشێكى نه‌ته‌وه‌یى جیاوازى بۆ ده‌كرێت.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى یوسف له‌شكرى ده‌شڵێت ئه‌م عه‌زى بووكه نزیكى 600 مه‌تر كوتاڵى تێدا به كارهاتووه و 50 كه‌سى شاره‌زا كارى تێدا كردووه ماوه‌ى دروستكردنى 8 مانگى خایاندووه.
نمایشكردنى یه‌كه‌مین عه‌زیى بووكى 200 مه‌ترى به‌روارى 18ى نیسان كاتژمێر سێ دەستپێدەکات و ماوەی سێ کاتژمێر دەخایەنێت و ڕێوڕەسمەکە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت.
PM:04:40:17/04/2017