لە تورکیا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی داوا سەرلەنوێ سازدانی ریفراندۆمی جەهەپەی رەتکردەوە

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی کە جەهەپە گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوای کردبوو ، رەتکردەوە. داواکە بە دەنگی ١٠ ئەندام رەتکرایەوە و یەک ئەندامیش دەنگی قبوڵکردنی دا.

میدییاکانی تورکیا بلآویان کردەوە، بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ھەڵسەنگاندن بۆ داواکەی ھەر سێ پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی وەتەن بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی تایبەت بە گۆڕانکاری دەستووری تورکیا بەھۆی ئەنجامدانی کاری نایاسایی کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا تاوتوێی داواکانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی کراوە، لە ئەنجامی ئەمەش ھەر سێ داوەکە بە جیا خراوەتە دەنگدان. داواکان بە دەنگی ١٠ ئەندام رەتکرایەوە و یەک ئەندامیش دەنگی قبوڵکردنی دا".



PM:07:53:19/04/2017