لەبەغدا وەفدێکی بالآی کورد لەگەڵ عەبادی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە کۆبوونەوەدان

ئەمشەو لە ماڵی سەرۆکی کۆماری عێراق وەفدێکی کوردی کە پێکهاتوون لە فازل میرانی و عەدنان موفتی لە کۆبوونەوەدان لەگەڵ عەبادی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەگداوە بە سپی راگەیاند " ئەمشەو نوێنەری هەردوو حیزبی کوردی پارتی و یەکێتی کە پێکهاتوون لە فازل میرانی و عەدنان موفتی لە کۆبوونەوەدان لەگەڵ عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فواد مەعوسومی سەرۆک کۆمارو سەلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمان و ئوسامە نجێفی و حماد موتەلگ و هومام حەمودی و ئارام شێخ محەمەد".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە وا بڕیارە وەفدی هەردوو حیزب باسی راپرسی لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بکەن.

وا ىریار بووە لە کۆبوونەوەکەدا نوری مالکیش سەرۆکی دەوڵەتی یاسا بەشداربێت، بەلآم بەهۆی پرسەی کەسێکی خزمیەوە بەشداری نەکرد، بەپیی ئەو زانیاریانە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران دوا کەس بوو کە گیشتە کۆشکی کۆماری بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەدا. 



PM:09:12:19/04/2017