ئاگادارن زیدان لە پرێس کۆنفرانسەکەدا چۆن باسی کلاسیکۆ و یانەی بەرشەلۆنەی کرد


لە پرێس کۆنفرانێکی تایبەت بە یاری کلاسیکۆ زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە یاریەکەو رووبەرووبوونەوەی یانەی بەرشەلۆنە کرد کە بریارە رۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرێت.

زیدان بە رۆژنامەنوسای وت یاریەکە یەکجار گرنگە بۆ ئێمە بەڵام نازناوی لیگا یەکلایی ناکاتەوەو چەندین یاری گرنگمان دەمێنێت ئێمە لە پێش ئەم یارییەوئامادەبوونی بەیڵی بۆ یاریەکەش راگەیاند.

راشیگەیاند یانەی بەرشەلۆنە یانەیەکی گەورەیەو کرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاریگەری نابێت لەسەر ئەم یارییە بۆیە دەبێت بجەنگین بۆ سێ خالی یاریەکەو بردنەوە.

زیدان ئاشکراشی کرد ئێمە بیر لە ئامادەبوون یان ئامادەنەبوونی نەیمار ناکەینەوەو ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.

لە کۆتایدا زیدان رایگەیاند رۆناڵدۆ زۆر بە باشی ئامادەیەو هەمیشە لە یاریەکە گرنگەکاندا گرنگە.



PM:04:24:22/04/2017