ئەمڕۆ فەرەنسا سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێرێت

ئەمرۆ لە بارودۆخێکی ئەمنی نا جێگیردا ٤٧ ملیۆن فەرەنسی دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان.

لەو هەڵبژاردنەدا کە بەیانی ئەمڕۆ٢٣ ی نیسان دەستی پێکردوو ١١ کاندید کێبەرکێ لەسەر دەنگی ٤٧ ملیۆن هاوڵاتی دەکەن کە مافی دەنگدانیان هەیە.

دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بۆ هاوڵاتیانی دەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو، زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەری فەرەنسی كە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژین دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا.

ئەو هەڵبژاردنە لەهەلومەرجێکدا ئەنجام دەدرێت کە چەند رۆژ لەمەوبەر لەناو پاریسدا توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر پۆلیس و پۆلیسێکیان کووشت.

بەپێ یاسای هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە ئەگەر كاندیدەكان لە سەدا 50 دەنگەكان تێپەڕنەكەن ئەو كات دوو كاندید كە زۆرترینی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە لە خولی دووەمدا كێبڕكێ دەكەن، ئەگەر لەم رۆدا دیارییکردنی سەرۆکی نوێ بەلایەکدا نەکەوێت و خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە لە رۆژی 7ی ئایاردا ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە.






AM:10:04:23/04/2017