وێنە.. ژنە چاڵاكوانێكی كورد: حازرم لەكوردستان بەڕووتی بگەڕێم

ئەستێرە کەریم کچێکی کوردە لە وڵاتی سوید كە لەبواری ژنان چالاكی دەكات رایدەگەیەنێت ئامادەیە لە كوردستان بەڕووتی بگەڕێت.

ئەستێرە كەریم لە دوایین دەركەوتنی بەشێوەی راستەوخۆ لە پەیجەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك جارێكی تر رەخنە لەو پیاوانە دەگرێت كە سوكایەتی بە ژنان دەكەن و باسی لەوەكردووە، ئەو كاتەی بە دەرخستنی سنگی، هەندێك كەوتوونەتە سەر هەزە، حیسابی هیچی بۆ كەسیان نەكردووە، چوونكە دەرخستنی سنگی نیشانەی نەمانی شەهامەتی ئەو جۆرە پیاوانەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرگیز ئامادە نییە لە ناو بازاڕی سویددا بەو جۆرە مامەڵە بكات، بەڵام حازرە لە كوردستان بە رووتی بگەڕێت، وەك خۆی دەڵێت: ئەو كەسانە بە پیاو نازانێت كە رێزی ژن ناگرن.

پێشتریش ئەم خانمە کوردەکە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڤیدیۆییەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ پشتگیریی لە توشبووانی شێرپەنجە سەری سفر دەکات.



PM:05:25:25/04/2017