لە لێدوانێکیدا راهێنەری یانەی ریال مەدرید زیدان باسی لە رووبەرووبونەوەی
یاری رۆژی چوارشەممە کرد بەرامبەر بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا لە خولی ئیسپانیا.
زیدان ئاشکرای کرد ڤاران گەڕاوەتەوە بۆ پێکهاتەی یانەکە و دڵتەنگیشی بە پێکانی گاریس بەیل دەربری کاتێک
لە یاری کلاسیکۆ توشی هات.
زیدان رایگەیاند یاریزانەکانم زۆر بە باشی راهێنانیان کردووەو بە شێوەیەکی
باشیش مەشق و راهێنانی کردووەو ئامادەن بۆ یاریەکەی لاکۆرنیا.
لە کۆتایدا رایگەیاند شەش یاریمان ماوە لەخولی ئیسپانیا دەبێت ئاگادار بین
و هیچ یاریەک لە دەست نەدەین و هەموو خاڵەکان بەدەست بێنین.