تورکیا دەستی بە بۆردومان کردەوە

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمرۆ جارێکی تر دەستیان بە بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکی ناو هەرێمی کوردستانیان بۆردومانکرد.

کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ٤ شەممە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی هەرێمی زاب کرد کە بە هەرێمی پاراستنی میدیا ناسراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێ شەممە بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە بۆسەر شنگال و چیای قەرەچوغ، ٥ پێشمەرگە و ٢١ شەڕڤان شەهیدبوون، هەروەها ٢٨ پێشمەرگە و شەڕڤانیش برینداربوون.



AM:09:40:26/04/2017