لە خولی یانەکانی ئیسپانیاو لە هەفتەی ٣٤دا یانەی بەرشەلۆنە گۆڵبارانی
یانەی ئۆساسۆنای کردوو لە ئەنجامدا توانی ٧-١ یاریەکە بباتەوە.
بەرشەلۆنە باشترین ئاستی خۆی پێشکەش کردوو توانی لە لایەن سێ لە
یاریزانەکانی شەش گۆڵ تۆمار بکات کە هەریەکە لە میسی و گۆمێز و ئەلکاسێڕ
توانییان یەکی دوو گۆڵ تۆمار بکەن و
گۆڵەکەی تریش ماسکیرانۆ تۆماری کرد.
ئێستا بەرشەلۆنە بە ٧٨ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت.