پەیامنێرانی بێ‌سنور راپۆرتی ریزبەندی وڵاتانی جیهانی لەرووی رۆژنامەوانییەوە بڵاوکردەوەو عێراق و هەرێم لە پلەی ژێرەوەیە، وڵاتانی نه‌رویج، سوید، فینله‌ندیش لەپێشەوەی ریزبەندەیەکەن.
لە راپۆرتی رێکخراوەکەدا هاتووە" رۆژنامه‌نووسان ده‌بێت له ژینگه‌یه‌كی زۆر سیاسی‌دا كار دەكه‌ن كه تیایدا میدیا له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه وه‌كو ئامرازه سیاسییه‌كان لێیده‌ڕوانرێت".
هەر لەسەر دۆخی کوردستان لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە كوردستانی عێراق، هه‌رێمێك كه بارگرژییه‌كی ئابوروی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ئاشكراشیكردووه "بكوژانی رۆژنامه‌نووسان به‌بێ سزا ده‌ربازده‌بن و ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌نجامبدرێن ئه‌وا هیچ ئه‌نجامێكی نابێت".
دەربارەی عێراقیش لە راپۆرتەکەدا هاتووە" عێراق یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین وڵاته‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی لایه‌نگری میلیشیاكانی سه‌ر به‌حكومه‌ت و گروپه چه‌كدارییه نه‌یاره‌كانه‌وه به ئامانج ده‌كرێن له‌وانه‌ش داعش".
رێكخراوه‌كه كه باره‌گاكه‌ی له شاری پاریسی فه‌ڕه‌نسایه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له دوو له‌سه‌ر سێی وڵاتانی جیهاندا به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتووه.
راپۆرتەکە ئاشکرای دەکات وڵاتانی نه‌رویج، سوید، فینله‌ندا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا و كۆستاریكا له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییان تێدایه، وڵاتانی ئێران و سعودیه و چین و میسر و سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و سودان و عیراق و ئۆزبه‌كستان و ئازه‌ربایجان و توركمانستان له‌خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ن.