ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە یاریزانە یەدەکەکانەوە سەرکەوتنێكی گەورەی تۆمار کرد


لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی ٣٤ دا یانەی ریاڵ مەدرید بە یاریزانە یەدەکەکانەوە توانی بردنەوەیەکی گەورە بنوسێتەوە کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی ٦-٢ لە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا بباتەوە.

گۆڵەکانیش" جەیمس دوو گۆڵ و مۆراتاو ئیسکۆ و ڤازکوێز و کاسێمێرۆ تۆماریان کرد.

ریاڵ مەدرید توانی خۆی بگەیەنێتەوە بەرشەلۆنە و ژمارەی خاڵەکانی بکاتە ٧٨ خاڵ.





AM:12:33:27/04/2017