خانمە هونەرمەندێکی کورد توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

"دیلان چیتاک" کە بە ڕەگەز کوردە و کچی هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵەس توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.

"دیلان" کە لە گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ڕێگەدا کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لە دەستداوە و لە مردن ڕزگاری بوو، ڕایگەیاند "زۆر سوپاسی خوا دەکەم کە منی ڕزگار کردووە و سوپاسی ھەموو ئەوانە دەکەم کە لە منیان پرسی".



دیلان لە ساڵی ساڵی ١٩٨٩ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ھەر لە منداڵیەوە گۆرانی گووتوە و چەندین زمان دەزانێت، لە ساڵی ٢٠٠٧ زانکۆی بەشی میوزیکی تەواو کردووە و هاوسەرگیری کردووە.



AM:11:52:27/04/2017