لەبارەی پشوەوە دوا بڕیاردرا

ڕۆژی 1 ئایار کرایە پشوی فەرمی لە سەرجەم دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێم و پەروەردەی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت پشوەکە پەروەردەکانی سنوری سلێمانیش دەگرێتەوە.
ڕۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 1ی ئایار لەسەرجەم دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشوو دەبێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش  ڕایگەیاند  "پشوەکە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانى باس لەوە دەکات لە سۆنگەی هەستكردنیان بەو بەرپرسیارێتییەی كە دایك و باوكی بەشێك لە خوێندكاران كرێكارن و خوازیارن لەو رۆژەدا كاتێكی خۆش پێكەوە بەسەربەرن، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و پیرۆزی ١ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران، پابەند دەبن بەو پشوەوە.
ڕۆژى ١ى ئایار لە جیهاندا وەک ڕۆژى کرێکاران دیاریکراوە و ساڵانەش لە هەرێمى کوردستان دەکرێتە پشوو.



PM:11:17:27/04/2017