دوو هاوسەر دەست لەناو دەست پێكەوە كۆچی دواییان كرد

لە ڕووداوێكی دەگمەندا دوای 69 ساڵ لە هاوسەرگیری دوو هاوسەر لە ئەمریكا لەكاتێكدا دەستیان لەناو دەستی یەكتردا بوو پێكەوە كۆچی دواییان كرد
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویكردەوە، دوو هاوسەر لە ویلایەتی ئیلینۆسی ئەمریكا دوای 69 ساڵ لە هاوسەرگیری پێكەوە كۆچی دواییان كرد، لەكاتێكدا ئیساك ڤاتكینی تەمەن 91 ساڵ دەستی لەناو دەستی تێریسای تەمەن 89 ساڵ بوو، بەهۆی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە كۆچی دوایی كرد، پاش 40 خولەك ئیساك كە هێشتا هەر دەستی لەناو دەستی هاوسەرە كۆچكردوەكەیدا بوو ئەویش كۆچی دوایی كرد.
ڕووداوەكە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕوویداوە و ویلیام ڤاتكینی كوڕەزای دوو هاوسەرەكە بە بی بی سی وتوە "نەماندەویست داپیرە و باپیرەمان ببینین كە جێمان دەهێڵن".
هەروەها كچەكەیان كە ناوی كلارا گاسكلین وتی "خۆشەویستییان بۆ یەكتری زۆر پتەو بوو، بەبێ یەكتری نەیاندەتوانی بژین".
رابی بێری كە ڕێكخەری مەراسیمی بەخاسپاردنەكەیان بوو لە شیكاگۆ وتی "هەمیشە و تا كۆتا چركەی ژیانیان یەكترییان خۆش ویستووە".
بە وتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی هایلاند پارك، ئەو دوو هاوسەرە بارودۆخیان ناجێگیر بووە و بە سەختی هەناسەیان داوە، هەر بۆیە بڕیاریان داوە جێگەكانیان لە تەنیشت یەكترییەوە دابنێن لە نەخۆشخانەكەدا.
ڤاتكین و تێریسا 3 منداڵیان هەبووە و هەرسێكیان لە ویلایەتی ئیلینۆس گەورە بوون و ژیاون

.



AM:11:59:29/04/2017