لاڤرۆف: ڕووسیا ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بکات سەبارەت بە سوریا

‌سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا. فۆتۆ: AFP

سپی – DW

وڵاتی ڕووسیا ئامادەیی هاوکاریکردنی لەگەڵ ئەمریکا نیشاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی سوریا .

ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیا لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، سێرگی لاڤرۆفەوە ئەمڕۆ (٢٩ی نیسان) ئامادەی مۆسکۆیان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا خستە ڕوو،


هەروەها ئاژانسی ئینترفاکس، بڵاویکردەوە، میخائیل بۆغدانوف، جێگری لاڤرۆف ڕایگەیاندووە دەسەڵاتدارانی رووسیا بیر لە بەشداریپێکردنی ئۆپۆزیۆنی چەکدار دەکەنەوە لە گفتوگۆکانی ئاشتی بڕیارلێدراوی ئەستانە، کە ڕۆژی سێ و چواری ئایاری داهاتوو لە پایتەختی قازاخستان بەڕێوە دەچێت.


هەر لەو چوارچێیوەیەدا ئەلێکساندەر زاسبکین، باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پابەند نییە لەبەرگری کردن لە ڕێژێمی سوریا لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیلل و ئەمریکا، جەخت دەکاتەوە کە ئامانجی ڕووسیا لە سووریا ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆرە نەک سەنگەرگرتن لەگەڵ لایەنێک دژی لایەنێکی دیکە.



PM:02:39:29/04/2017