پێنج زانیاری گرنگ لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانەوە

سیافاش ئەردەلان

بی بی سی بەشی فارسی

وەرگێڕانی: سپی میدیا

بڕیارە ڕۆژی ١٩ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ئەندامبدرێت و سەرۆکی ئێستاش، حەسەن رووحانی کێبڕکێ دەکات بۆ بردنەوەی ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەڵبژاردنە ئاڕاستەی سیاسی ئێران یەکلایی بکاتەوە.


پێنج بابەتی گرنگ کە پێویستە لەبارەی ئەم هەڵبژاردنەوە بیزانیت


گرنگی هەڵبژاردن بۆ جیهانی دەرەوە


ئێران یاریزانێکی سەرەکییە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بە هۆی بەرنامە ناوەکییەکەیەوە و پاڵپشتییەوە بۆ هەردوو حکومەتە شیعەکەی عێراق و سوریا، بۆیە هێزە جیهانییەکان چاوەروانی تارانن بەهۆی ئەوەی بە بەشێک لە کێشە و بە بەشێک لە چارەسەر دادەنرێت لە ناوچەکەدا.


هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەمانە هەمووی کاریگەری سەرۆکی داهاتووی ئێرانی لەسەر بێت. هەروەها سیاسەتی ناوخۆی ئێران لە بنەچەدا ململانێیە لە نێوان باڵی موحافزین و "چاکسازیکەران"/ نەرمەکان، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکە زۆر شت ناگۆڕێت، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی سەرەکی و ڕاستەقینە لە دەستی ڕابەری باڵای ئێران، عەلی خامنئیدایە.


نابێت لە بیربکرێت، رووحانی کە بە باڵی نەرمەکان دادەنرێت، یاریزانێکی سەرەکی بوو بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنە نەوەوییە مێژووییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا بە ڕازیکردنی ڕابەری باڵای ئێران، کە ئەو زیاتر لەسەر موحافزین هەژمار دەکرێت.

ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە دوای ئیمزاکردنی ڕێیکەوتننامە نەوەوییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی گەورەی جیهان لە ساڵی ٢٠١٥دا.


ئەگەر سەرۆکێکی موحافیزکار دەرکەوێت، ئەوە ڕێککەوتنە نەوەوییەکە دەکەوێتە سەر هەژمارەکانی ڕابەری باڵای ئێران و هەڵوێستەکانی کە پەیوەستە بە پەیوەستبوونی ئەمریکی و ئەوروپییەکان بە بەشە تایبەتەکانی ڕێیکەوتنەوە، یان تا چەند شکستیان بە هەوڵەکانی ئێران هێناوە بۆ سود وەرگرتن لە لابردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی کە لەسەر ئەو وڵاتەبوو.


بە پێچەوانەشەوە چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم (کە ڕێککەوتوون لەسەری لە ڕێیککەوتنە ناوەککەیەکیاندا لەگەڵ ڕۆژئاوا)، هەروەها پاڵپشتی ئێران بۆ حکومەتی سوریا، چاوەڕوان ناکرێت گۆڕانێکی ئەوتۆیان بەسەردا بێت و وەک خۆیان دەمێننەوە.


هەروەها بە هەموونی سەرۆکێک لە باڵی "چاکسازی" یان نەرمەکان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەبوونی شەرعییەتی زیاتر لە بەرامبەر جیهاندا بۆ پاڵپشتی ئێران لە حکومەتی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەر کە ئێستا کۆمەڵێک کێشەی هەیە.


ئایا دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان ئێران ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەو پێش بچن؟ ئەمەش چاوەڕوان ناکرێت.


هەروەها چاوەڕوان ناکرێت ئێران چاکسازی سیاسی بکات، بەو هۆیەی هەرکەسێک سەرۆکایەتی داهاتووش بەرێتەوە دەسەڵاتی چاکسازی نییە، بەهۆی ئەوەی دامەزاراوەکانی حکومەت بە دەست موحافزینەکانەوەن، بە تایبەت سلکی دادوەری و ئەمنی.

لەبەرئەوە پێشبینی ناکرێت هیچ بەرەوپێشچوونێک لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی سیاسی و ڕاگەیاندندا ڕووبدات.


ئێران وەک دەوڵەتێکی ئاینی سەیر دەکرێت، بەڵام چەند سیستەمێکی سیاسی جیاوازی تێدایە، لە نێوانیاندا هەندێک چوارچێوەی سیستمێکی دیموکراتی پەرلەمانی، لەوێ دوو کوتلەی سیاسیی سەرەکی هەیە، بەڵام دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە دەستی ئەو موحافزینەدایە کە هەڵنەبژێردراون، هەوڵدەن وێنەیەک بخەنە ڕوو کە ئەوان بێلایەنن، بەڵام ئمە باوەڕی پێ ناکرێت.


لە کۆتاییدا ئەو کەسانە توانا ئەمنییەکان لە سنوری سیاسی و کۆمەڵایەتی دیاریدەکەن.


لە ئێران دامەزارەوەکانی دەسەڵات یان بە شێوەی هڵبژاردنی ڕاستەوخۆ یاخود لە لایەن ڕابەری باڵاوە دادەنرێن و سەرجەم دامەزراوە دیارەکان لە دەستی موحافیزەکاندان.


بەڵام ئەمە لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەندێک ئاڵوگۆڕی پێکراوە لە نێوان موحافیزەکان و "چاکسازیکەراندا" کە توانیویانە ببنە سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن وەک چوار ساڵی ڕابردوو کە لەژێر سەرۆکایەتی ڕوحانیدا بوو.


ڕووحانی لەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئێراندا کێبڕکێی سەرەکی لەگەڵ ئیبراهیم رئیسی پاڵێوراوی دیاری موحافزین دەکات، ئەو کەسایەتییەکی زۆر ناسراو نییە لەناو خەڵکدا، بەڵام نفوزی جەماوەی لە ناو چوارچێوەی سیستەمە دینی و دادوەرییەکانی وڵاتدا هەیە.


هەروەها پاڵێوراێکی دیکەی موحافیزەکان هەیە، ئەو عمدە "وەک پارێزگار، یان سەرۆکی شارەوانی" تارانە، کە محەمەد باقر قالیبافە، کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا ل کێبڕکێیکە کشایەوە بەهۆی هەندێک تیبینی کە سەرۆک ڕووحانی لە ڕووبەڕبونەوە تەلەفزیۆنییەکەیدا ئاڕاستەی کرد.


هەروەها سێ پاڵێوراوی دیکە هەیە کە ناوبانگێکی گەورەیان نییە، کە ئەوانیش مستەفا میرسلیم و مستەفا هاشم تەبا و ئیسحاق جیهانگیرییە.

هەڵبژاردن ئازاد و پاکە لە سنوورێکی دیاریکراودا.


پاڵێوراوە فەرمییەکانی هەڵبژاردن، هەلی یەکانیان هەیە لە دەرکەوتنیان لە میدیا فەرمییەکاندا لە کاتی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژرادندا، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوەی کاندیدەکان بە بێ ڕەزامەندی ئەنجومەنی پارێزگاری دەستوور کە ئەنجومەنێکی هەڵنەبژێردراوە و بە هەمانشێوە موحافیزەکان تێیدا باڵادەستن دانانرێن.

هەموو کەسێک دەتوانێت ناوی خۆی تۆماربکات لە هەڵبژاردندا وەک پاڵێوراو، بەڵام لەلایەن ئەو دەستەیەوە تەنها ژمارەیەکی کەمیان دەهێڵدرێنەوە بۆ هەڵبژاردنەکە، بەڵام پاش ئەوە تا ڕادەیەکی بەرچاو هەڵبژاردنەکە ئازاد و بێخەوشە (بە جیاوازی لەگەڵ ئەو دۆخەی لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٩دا ڕوویدا، کە دەسەڵات تۆمەتبارکرا بە تەزویرکردن لە بەرژەوەندی مەحمود ئەحمەدی نەژاد کە پاڵێوراوی موحافیزکارەکان بوو).

لەگەڵ هەموو ئەمەشدا سیستەمەکە نا دیموکراتییەو ڕێژەیەکی بەرچاو مەرج و سنوربەندی قورستی تێدایە.

لەگەڵ ئەوەی کە کاندیدەکان داوای بەشداری خەڵک دەکەن، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی داوا دەکات خەڵک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرێ لە ڕۆکی هەڵبژاردندا، بە تایبەت لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، بەڵام ئەم دەنگانە دەنگدانەوەیەکی گەورەی نییە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە نمونەی تەلیگرام و ئینستاگرام و فەیسبووک بە بەراورد بە کاندیدەکان و لایەنگیرانیان.

لە کاتی هەڵبژاردندا دەسەڵات سنوربەندییەکان لەسەر بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمتر دەکاتەوە و واپیشان دەدات کە دەوڵەت زیاتر لێبوردەیە و کراوەیە و شەفافە ئەمەش بۆ ئەوەی زۆرینەی خەڵک بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

هەروەها لە مێژوودا هەڵبژاردنی ئێران کەمترین بەشداری تێیدا ٥١% و بەرزترین ڕێژەی بەشداری ٨٥% بووە.

ڕێگە بە ژنان نادرێت خۆیان کاندید بکەن، بەڵام وەک چالاکوانی سیاسی دەتوانن کاربکەن.

لە ئێران دوو یاریدەدەری ژن بۆ سەرۆک، ژمارەیەک وەزیری ژن و ئەندام پەرلەمانی ژنو ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێی ژن هەیە، بەڵام ناتوانن ببن بە سەرۆکی وڵات.

ئەگرچی بە شێوەیەکی یاسایی نەوتروە کە ژنان بۆیان نییە خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکەن، بەڵام کە ژنان خۆیان کاندید دەکەن، هەرگیز نەبووە ئەنجومەنی پاراستن و بەرگری کردنی دەستووری ئێران ڕێگەیان پێبدات بچنە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەوە.

هەتا ئێستاش ڕێگای درێژ لە بردەم ژناندا ماوە بۆ ئەوەی بگەن بە مافەکانیان لە ئێران، بە تایبەت ئەوەی پەیوەستە بە یاسا و یاساکانی سازدان، بەڵام دۆخەکە هێندەش خراپ نییە کە ڕۆژئاوا بۆی هەیە.

ئەگەرچی ژنان پابەندکراون بە لەچکردنەوە کە بە بۆچوونی دەرەوە دژی مافەکانی ژنانە، بەڵام ئەمە خزمەتیان دەکات بۆ ئەوەی بگەن بە دەسەڵات لە کۆمەڵگایەکی پیاوسالاردا.

بەڵام بابەتە پەیوەستەکانی دیکە بە مافی مرۆڤ، لەوانە توندوتیژی خێزانی و هەندێک گۆڕانکاری لە مافە یاساییەکاندا، بابەتی گرمی هەڵبژاردنەکان نیین، بەڵکو ئەم بابەتانە جێگەی گرنگی ڕۆشنبیر و خەڵکی عەلمانی ئێرانن.

ئەگەر ژنان بە بە هێزی وتارێکی سیاسییان هەبێت، هیچ پاڵێوراوێک ناتوانێت بیباتەوە لە هەڵبژاردندا بە تایبەت ئەگەر ترسەکانیان وەلانێن.

بەڵام گەر بگەنە دەسەڵات ئەوکات سەرۆکەکانی ئێران دەتوانن هەندێک ئازادی بۆ یارمەتیدانی مافەکانی ژنان لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە یاسادا پێشکەشی پەرلەمانی بکەن و هەوڵبدەن بەرپرسانی بەرەی چاکسازی ئەو گۆڕانکاریانە بکەن.

پاڵێوروان گرنگی بە بابەتە ئاساییەکان دەدەن

بابەتی ئابوری بابەتی یەکلاکەرەوەیە لە ئێران ڕەنگە بە بەراورد بە هەرشوێنێکی دیکەش گرنگترین بێت.

دەنگدەرە ئێرانییەکان پاڵپشتی کاندیدێک ناکەن کە گوێ بە باشترکردنی دۆخی مەعیشی هاوڵاتیان نەدات، ئەگەر گرنگی بە بابەتەکانی دیکەش بدات.

ئابوری و ئاسایش، گرنگترین بابەتن کە دەنگدەرانی ئێران گرنگی پێ دەدەن لەم هەڵبژاردنەدا.

بابەتی ئابووری بەرامبەر گرنگی ئازادی سیاسی و مافەکانی مرۆڤە کە بەلای چینی مام ناوەندەوە گرنگە (مەبەست ئەوەیە ئەو چینە کە ئازادی سیاسی و مافەکانی مرۆڤیان بەلاوە گرنگە هێندەی ئەوە گرنگی بە ئابوری دەدەن)، هەروەها هەمان گرنگی هەیە بۆ ئەوانەی گرنگی بە بابەتی ئیمانی و خێزانییەکان دەدەن بە تایبەت دەنگدەرانی موحافزینەکان لە ناوچە گوندییەکاندا.

ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی دووەم گرنگترین بابەتە بۆ دەنگدەران، زۆرینە جەخت لەوە دەکەنەوە کە گەندەڵی پابەدەنە بە خراپ ئیدارەدانی ئابوورییەوە.

هەروەها ڕێککەوتنی ئەتۆمی گرنگییەکی گەورەی بۆ ئێرانییەکان هەیە، چونکە ئەوان پێیان وایە پێویستە بۆ چاککردنی ژیانیان ڕێیککەوتنەکە هەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆکان بەردەوامن لەسەر سودە ئابوورییەکانی کەمکردنەوەی سزاکان، کە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، کە ڕاستەوخۆ ڕێگا بەرەو ژیانی هەوڵاتیانی ئاسایی دەگرێت.

ئەگەر ڕووحانی سەرکەوتوو بێت لە بردنەوەی گفتوگۆکانی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە سودی ئابوری ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەوا دەتوانێت سەرکەوتوو بێت بۆ ئەوەی ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی بباتەوە.



PM:04:10:29/04/2017