کاندیدێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بۆ زێدان: لوتت لە سیاسەت مەژەنە

سپی – سکای نیوز

مارین لوبان کاندیدی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وەڵامی لێدوانی ئەستێرەی دیاری فەرەنسا و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی دایەوە و دەڵێت لوتت لە سیاسەت مەژەنە.

لۆبان دەڵێت "دەکرێت گوێ لە ئامۆژگارییەکانی زێدان بگرین لە تۆپی پێدا، بەڵام نەک لە بابەتی سیاسیدا".

پێشتر زێدان داوای لە دەنگدەران کردبوو کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسادا دەنگ بە لوبان نەدەن چوونکە بۆچوونێکی ڕادیکاڵی هەیە و خێری لێناکەوێتەوە بۆ فەرەنسییەکان.

پێشتریش
 زێدان لە ساڵی ٢٠٠٣دا کاتێک دوو کاندید گەیشتنە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا، کە ئەو کات باوکی مارین لوبان، جان ماری یەکێک بوو ئەم هەمان هەڵوێستی هەبوو.

لەو کاتەدا زێدان ڤیدیۆییەکی دژی جان ماری لوبان بڵاوکردەوە کە کێبڕکێی جاک شیراکی دەکرد و داوایکرد دەنگ بە جاک شیراک بدرێت و لەو کاتەشدا شیراک بردییەوە.

زەینەدین زێدان ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسایە کە توانیویەتی لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیەدا مۆندیال بباتەوە و سێ جاریش وەک باشترین یاریزانی جیهان دیاری بکرێت و ئێستا ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

مارین لوبان لە ٥ی ئابی ١٩٦٨ لەدایک بووە سەرۆکی حزبی بەرەی نیشتیمانی فەرەنسییە و کچی سەرۆکی پێشووی حزبەکە جان ماری لوبانە و یەکێکە لە ڕاستڕەوەکان و بە تەوندڕەو دادەنرێت، توانیویەتی زیاترین دەنگ بۆ ڕاستڕەوەکان لە فەڕەنسا بەدەستبهێنێت دوای ئیمانوێل ماکرون.



PM:05:17:29/04/2017